سنووری هەولێر
ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراون هێشتا هیچیان بۆ نەکراوە
عەبدولعەزیز خالند
ئەو زەوییانەی لە سنووری شاری هەولێر لە لایەن حكومەتەوە بەسەر فەرمانبەران دابەش كراون، هێشتا هەر زەوییەكی وشكە و هیچی بۆ نەكراوە، سەرۆكی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت، بەم زووانە دەستپێدەكەین و زەوییەكانیش راستەوخۆ تاپۆ دەكرێن.
پەیامنێری 964 چووە سەر ئەو زەوییانەی دابەش كراون لە سنووری ناحیەی دارەبەن و گوندی ئاشۆكان، كە دیارە هێشتا هیچ نەكراوە.
964 پەیوەندی بە سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كارزان عەبدولهادی كرد و ئەویش زانیاریی ئەوەی گەیاند، كە بەم نزیكانە سەرەقفل بۆ زەوییەكان دادەنرێت، هەروەها
زەوییەكان راستەوخۆ تاپۆ دەكرێن، بۆ ئەوەی كێشە و گرفت بۆ خاوەنەكانیان نەیەتەپێش.
لە بەهاری رابردوو سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بكرێت، ئەوانەی كە تا ئێستا سوودمەندنین، هاوكات چەند مانگێكە لە چەند شار و شارۆچكەیەكی كوردستان پرۆسەكە دەستیپێكردووە و بە تیروپشك ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەران زەوییان وەرگرتووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا