گرافیک؛ 964+
درێژترین ماوه‌ى پێكنه‌هێنانى تۆماركرد
بوو به 10 مانگ و كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم پێكنه‌هاتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ ماوه‌ى 10 مانگى ته‌واو به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت و تاوه‌كو ئێستاش كابینه‌ى 10 ـى حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه، به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى 964، له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه تاوه‌كو ئێستا درێژترین ماوه‌ى پێكنه‌هێنانى كابینه‌كانى حكومه‌ت له‌م كابینه‌یه‌ى ئێستایه.
رۆژى 20.10.2024 هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا دوو ملیۆن و 899 هه‌زار و 578 ده‌نگده‌رى تۆماركراو له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌نگیان دا بۆ 100 كورسی په‌رله‌مانى كه 95 كورسیان گشتین و پێنج كورسیشیان تایبه‌ت كرا بۆ كه‌مینه‌كان.
به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى 964، له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه تاوه‌كو ئێستا پێكهێنانى كابینه‌كانى حكومه‌ت (جگه له كابینه‌كانى دووه‌م، سێیه‌م و چواره‌م كه هى سه‌رده‌مى شه‌ڕى ناوخۆن) هێنده‌ی ئه‌مجاره دوانه‌كه‌وتووه به‌جۆرێك ماوه‌ى 10 مانگه و تاوه‌كو ئێستاش رۆژى پێكهێنانه‌كه‌ى دیارینه‌كراوه.
کابینەى یەکەمى حکومەت له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 19.5.1992 دواى کەمتر لە سێ مانگ پێکهێنرا، کە لە 16 وەزارەت پێکهاتبوو.
کابینەى پێنجەم، له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 30.1.2025 دواى سێ مانگ چه‌ند رۆژێك پێکهێنرا، کە لە 31 وەزارەت و هەشت وەزارەتى هەرێم پێکهاتبوو.
کابینەى شەشەم؛ له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى رۆژى 25.7.2009 ئه‌ویش دواى سێ مانگ و چه‌ند رۆژێك پێكهێندرا و لە 19 وەزیر پێکهاتبوو دواتر كابینه‌ى حه‌وته‌میش له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌مان ئه‌م كابینه‌یه دامه‌زرا و تاوه‌كو ساڵى 2014 به‌رده‌وام بوو.
کابینەى هەشتەم، له‌دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له رۆژى 21.9.2014، دواى نزیكه‌ى نۆ مانگ له‌رۆژى 18.6.2014 پێکهێنرا و له 19 وه‌زاره‌ت پێكهاتبوو.
کابینەى نۆیەم، له‌دواى هه‌لبژاردنى رۆژى 30.9.2018 ماوه‌ى نۆ مانگى خایاند و له‌رۆژى 10.7.2019 پێكهێندرا و لە 21 وەزیر پێکهاتبوو.