شەقامی سالم کرایەوە
گردبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی کۆتاییهات
964+
دیلان محەمەدجەزا
گردبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی کۆتاییهات و شەقامی سالم کرایەوە.
کەمێک پێش ئێستا مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی کە بەهۆی دواکەوتنی موچە هاتبوونە سەرجادە و بەشێک لە شەقامی سالمیان داخستبوو، کۆتاییان بە گردبوونەوەکە هێنا و شەقامەکەشیان بەڕووی هاتوچۆی شۆفێران و هاوڵاتیاندا کردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20.8.2025 بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای شارەکە گردبوونەوە، ئەوان داوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەكەن و داواش دەكەن مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ مافەكانی خۆیان بێنە سەرشەقام.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری