گەرمایە و دەموچاوى فێنک دەکاتەوە
تۆز دەبێت
گەرما کەمتر دەبێتەوە؛ لە 43 پلەى سیلیزى سەرناکەوێت
964+
وریا فەتاح
لە هیچ ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان، پلەکانى گەرما لە 43 پلەى سیلیزى تێناپەڕێت، کەشناسییش ئاشکراى کردووە کە سبەینێ تۆز لە ناوچەکانى باشورى هەرێم بەرز دەبێتەوە.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ سێشەممە پلەکانی گەرما نزیکە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێش و ئاسمانیش هەر بە ساماڵى دەمینێتەوە.
بۆ سبەینێ چوارشەممە، کەشناسى پێشبینى دەکات کە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز بەتایبەت لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى هەرێم .
لەبارەى پلەکانى گەرما، کەشناسى پێشبینى دەکات تا 2 پلەى سیلیزى پلەکانى گەرما داببەزێت.
سبەینێ چوارشەممە پلەکانى گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان 43 پلەی سیلیزی