مانگانە نزیکەی 75 کەس پێویستیان بەو پشکنینەیە

زیاتر لە دوو ساڵە نەخۆشخانەی کۆیە بێ ئامێری سیتی سکانە

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

دوای چەندجارێک لەکارکەوتن و چاککردنەوەی، زیاتر لە دوو ساڵە ئامێری سیتی سکان لە سەنتەری تیشکی شەهید د.مەجید لە کۆیە بەتەواوی لەکار کەوتووە و جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیەش دەڵێ، بەکەڵکی چاککردنەوە نەماوە و پێویستە دانەیەکی تر بکڕین کە سەروو ملیارێک دینار تێچوەکەیەتی.

شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە بە 964ـی وت، رەزامەندی کڕینی ئامێرێکی تازەی سیتی سکانمان وەرگرتووە و تەنیا واژۆی وەزیری دارایی ماوە و بەم نزیکانە ئامێرەکە دەکڕدرێت.

وتیشی، ئەو ئامێرەی ئێستا لە سەنتەرەکە هەیە و لەکار کەوتووە، چەندجارێک چاککراوەتەوە و ئێستا بە کەڵکی چاککردنەوە نەماوە و  لە دوو ساڵی رابردووش دا، بەهۆی زۆری تێچووەکەیەوە کە سەر و ملیارێک دینارە، ئامێری تازەمان بۆ نەکڕدراوە.

ئامێری سیتی سکان لە قەزای کۆیە، مانگانە نزیکەی 75 پشکنینی پێ ئەنجام دەدرا، بەڵام لەوەتەی لەکار کەوتووە هاوڵاتیان بۆ پشکنینی سیتی سکان، ناچارن بچنە نزیکترن شوێن کە هەولێر یاخود رانیەیە، ئەمەش تێچوێکی زیاتریان لەسەر دەکەوێت.

وتەی شێروان جەلال، بەمزووانە ئامرەکە بۆ کۆیە دابین دەکرێتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن لە شارەکەی خۆیان پشکنینەکانیان ئەنجام بدەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئامێرێکی پێشکەوتووى سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن...

ئامێرێکی پێشکەوتووى سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە دابینکرا