"رادەی بینین کەم بووەتەوە"

هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین هۆشداری دەدات

شۆڕش قادری

شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و هاتۆچۆی سلێمانیش هۆشداری دەدات و داوا لە شۆفێران دەکات بە وریایی و بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی رادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ئەم رێنماییانە بن لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆتان و ئازیزانتان:

‎* کەمکردنەوەی خێرایی

‎* پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەکان

‎* داگیرساندنی گڵۆپی تەم

‎* بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستیت

‎هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و رێگاکانی دەرەوەی شارـیش دەڵێت، تا ئەکرێت ئەو رێگایانە بەکار نەهێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.

‎لەکاتی پێویست دەتوانن سوود لەم هێڵە گەرمانە وەربگرن بۆ بە هاناوەچوون؛

‎188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ

‎ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان  PJCC

‎122 فریاگوزاری تەندروستی

115 بەرگری شارستانی

104 پۆلیسی فریاکەوتن

106 ئاسایش