چاوەکان لە ئالاسکان

کلاسیکۆى ترەمپ و پۆتن

+964

وریا فەتاح

بڕیارە کاتژمێر 10 بۆ 10:30 خولەکى ئەمشەو بەکاتى هەولێر، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی رووسیا، لە لووتکەیەکی گرنگ و چاوەڕوانکراودا لە ویلایەتی ئەلاسکا کۆببنەوە.
تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیان، کە لە بنکەی سەربازیی ئێلمندۆرف-ریچاردسۆن لە شاری ئەنکۆرەیج بەڕێوەدەچێت، هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا کە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە.

ئەوەى پێویستە بیزانیت:
هەردوو سەرۆک ئێستا لە ئاسمانن بەرەو ئالاسکا
ترەمپ 8 کاتژمێر و پۆتین 4 کاتژمێرى پێویستە تا دەگەن بە ئەنکۆرەیج
چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە شەش بۆ حەوت کاتژمێر بخایەنێت
شەڕى ئۆکرانیا و پرسى بازرگانى و ئابورى و ئاسایشى جیهان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت
ترەمپ چاوى لەوەیە لەسەر دەستى خۆى سوڵح بکرێت و ئاوێک بەو ئاگرەدا بکات

 ئەلاسکا؛ گرنگى شوێن لە کۆبوونەوەکەى ترەمپ و پۆتین

 ئەلاسکا؛ گرنگى شوێن لە کۆبوونەوەکەى ترەمپ و پۆتین