هەولێر سووری دەکات
بە هێڵێکی دورودرێژ سنور بۆ دوکانداران دادەنرێت
میدیازان- كوردستان ئەحمەد-میدیازان
قایمقامیەتی هەولێر ناوبازاڕی شارەكە رێك دەخاتەوە وهێڵی سور بۆ دووكاندارەكان دادەنێت كە زیادەرۆی نەكەن لەسەر شەقامەكان.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێربە میدیازانی راگەیاند بۆ ئەوەیە هاتووچۆی هاووڵاتیان لە ناو بازاڕەكاندا ئاستەنگی بۆ دروست نەبێت و هەروەها دووكاندارەكان سنوری سەر شۆستەو شەقامەكان نەبەزێنن هێڵێكی سور بۆ دووكاندارەكان دیاری دەكرێت.
“ئەم كارە سودی بۆ هاووڵاتیان و كاسپاران دەبێت”
دوكاندارەكان تەنها دەتوانن لە بەردەم دووكانەكەیان نیومەتر بێنە پێشەوە و كەلوپەلەكانیان لە پێش دووكانەكانیان دابنێن و بۆیان نییە بەهیچ شێوەیەك سەر شۆستە و جادەكان بگرن.
پێویستە سەرجەم دووكاندارەكان پێداویستی خواردن و ئاو لەبەردەم دووكانەكان دانەنێن و دەبێت بابەتی خواردن وشلەمەنی و خۆراكیەكان لە بەراددا هەڵبگیردرێن، ئەوەش یەكێكە لە رێنماییەكانی رێكخستنەوەی بازاڕ.
“شارەوانی كەلار هێڵی زەرد و شارەوانی هەولێر هێڵی سوری بۆ دووكانداران داناوە”
هەردووكاندارێك رێنماییەكان جێبەجێ نەكات و سەرپێچی بكات سزا دەدرێت و مامەلەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.
کۆتایی هەفتەی رابردوو ئەم ئەزموونە لەکەلاریش هەبوو، بەڵام کەلار بەهێڵی زەرد سنورەکەیان دانا.