بەنزینخانەکەش داخرا
ئاسایشى هەولێر؛ ئەو ژنەمان دەستگرکرد کە بۆ ریکلام بەنزینى دەڕشت
964+
وریا فەتاح
ئاسایشى هەولێر، دەستگیرکردنى ئەو ژنەى راگەیاند کە لە ریکلامێکدا بەنزینى دەڕشت و دەیگوت،”لە بەنزینخانەکەى ئێمە کەس ناکوژرێت”.
ئاسایشى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بە هەماهەنگی لەگەل قایمەقامێتی قەزای ناوەندی هەولێر، تۆمەتباری ئافرەت بەناوی ( س ، د ، م) مان دەستگیر کرد.
وەک باسى دەکات، ئەو ژنە بە پێى یاساى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندى دەستگیرکراوە کە هەلساوە بەبڵاو کردنەوەی گرتە ڤێدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەمەبەستی ریکلامی بازرگانی بۆ وێستگەیەکی بەنزین لە شاری هەولێر.
لە ڤیدیۆکەدا ئەو ژنە بەنزین دەڕێژێت و دەڵێت،”دەڵێت لە بەنزینخانەکەى ئێمە کەس ناکوژرێت”، ئەمەش ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و رای گشتی لێکەوتەوە.
ئاسایشى هەولێر جەختیش دەکاتەوە کە رێکاری یاسای بەرامبەر بەنزیخانەکەش گیرایەبەر و داخراوە.