دیمەنێکی ساڵی 1961 شاری رانیە... لە ویکیپیدیاوە وەرگیراوە.
تاوه‌كو ئێستا نموونه‌ى نه‌بووه
77 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ختترین وشكه‌ساڵى رووى له رانیه كرد و ته‌نیا 40 ملیمه‌تر باران باری
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسی ده‌ڵێت، سه‌ختترین وشكه‌ساڵى كه له مێژووى سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رووى له رانیه كردبێت، 77 ساڵ پێش ئێستا بووه، ئه‌ویش چوار ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك وشكه‌ساڵیی بووه و له ساڵێكیاندا ته‌نیا 40 ملیمه‌تر باران باریوه.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زا كه‌شناسییه‌كه ده‌ڵێت، لە سنوری رانیە و دەوروبەری، له ساڵی 1940 ـه‌وە تاوەکو ئێستا بەهێزترین وشکەساڵی و درێژخایه‌نترین وشکەساڵی لەسەریەک کە روویدا بێت لە نێوان ساڵانی 1948 بۆ 1951 بووە و چوار ساڵ لەسەریەک وشکە ساڵی بووە.
لە ساڵانی 1948، 1949، 1950 و 1951 وشکە ساڵی بووە لەناویاندا ساڵی 1950 بەهێزترین وشکەساڵی مێژوویی بووە، چونكه له‌و ساڵه‌دا تەنیا 40 ملیمه‌تر باران باریوە، كه تاوه‌كو ئێستا کەمترین رێژەى باران بارینه له‌و سنووره روویدابێت.
خشته‌یه‌كی بۆ مێژووى ئه‌و وشكه‌ساڵییه بڵاوكردووه‌ته‌وه، تیایدا رەنگی سور بە گشتی ساڵانی وشکەساڵین، بڕی باران لە رانیەو دەوروبەری کەناوچەی بارانی مسۆگەرن، لە 500 ملیمه‌تر کەمتر بووە.
زۆرترین رێژەی باران بارین، لە ساڵی 2019 بووە كه تیایدا هه‌زار و 618 ملیمه‌تر باریوە، کە ئه‌مه‌ش له مێژووی ئه‌و ناوچه‌یه رێکۆردی نوێی تۆمارکردووه.
باس له‌وه‌شده‌كات، زستانی 1992 بۆ رانیە و ناوچەکە و تەنانەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە یەکێک لە زستانە سەخت و مێژووییه‌کان دادەنرێت، به تایبەت لە رووی سەرماو بەفرەوە کەچەندین نزمەپەستانی چالاک بە تەوژمە هەوای زۆر ساردەوە لەجەمسەری باکورەوە پەلیان هاویشت بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکه، به‌هۆیه‌وه حەوت جار شەپۆلی سەرمای توند و بەفر ئه‌م ناوهیهى رانیه‌ى گرتەوەو بەفرێکی زۆر باری.
له‌باره‌ى هۆکاری سەختی ئەم زستانە ده‌ڵێت “هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئەوە دەگەرێتەوە لەساڵی 1991 بۆ یەکەمینجار گڕکانی بەهێزی چیای پیاتوبۆ تەقیوە و چالاک بوو کە بڕێکی زۆر لەدوکەڵ و خۆڵەمێشەکەی هەڵدایە چینە بەرزەکانی هەواو سێبەری بۆ ماوەیەک بۆ زەوی دروستکرد کە ئەمەش بۆ ساڵی دواتر 1992 پلەکانی گەرمای تا 5 پلەی سیلیزی دابەزاند کە زستانی سەختی 1992 بەهۆکاری ئەم گڕکانەو ڕودانی دیاردەی ئێل نینۆ لەو ساڵە دادەنرێت.