ژمارەیەک چەکوچۆڵیش دەستی بەسەرداگیرا

دژەتیرۆری عێراق: دوو تیرۆریستی داعشمان لە کەرکوک دەستگیر کرد

شۆڕش قادری

دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیونێکی بۆ سەر شانە نووستووەکانی داعش لە کەرکوک ئەنجامدا و دوو چەکداری سەربەو گروپەی دەستگیر کرد، ژمارەیەک چەکوچۆڵیش دەستی بەسەرداگیرا.

دژەتیرۆری عێراق چەند وێنەیەکی ساتی ئەنجامدانیب ئۆپەراسیۆنەکە و دەستگیرکردنی چەکدارەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “لەسەر بنەمای هەواڵگری ورد و چاودێری بەردەوام، پاڵەوانەکانی دەزگای دژەتیرۆر دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان لە کەرکوک ئەنجامدا و لە ئەنجامدا دوو تیرۆریستی سەر بە پاشماوەی گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیرکران”.

لە یەکێک لەو  ئۆپەراسیۆنانەدا، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیراوە کە ژمارەیەک گولـلە هاوەن و گولـلە ئاڕ پی جی و نارنجۆکی تێدابووە.