نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە - وێنە؛ گرافیکی 964
لەبن 67 دۆلارە
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل لە 67 دۆلار نزیک بووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 93 سەنت دیاریکراوە و بەروارد بە دوێنێ نرخەکەی 0.45٪ بەرزبووتەوە.
هەروەک نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسـیش بە 64 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.42٪ بەرزبووەتەوە.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێناسە گومرگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتان هەیە، هەروەها كیشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش رۆڵی لە جوڵەی بازاڕی نەوتدا هەیە، بە تایبەتی هاوكاریی نەكردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، كە ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا دروست دەكات و مەترسی لەسەر رێڕەوە ئاوییەكانیش بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی هەیە.
نرخی نەوت هەتاتووەتە خوار 68 دۆلار