بیرە نەوتەکانی شیواشۆک بەمەرج ئازادکران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەمەرجی ئەنجامدانی کاری خزمەتگوزاری و دامەزراندنی ژمارەیەک گەنجی سنوورەکە گه‌مارۆ مه‌ده‌نییه‌كه‌ى سه‌ر بیره نه‌وتییه‌كانى ته‌قته‌ق كۆتاییان پێهات.
ناڕەزایەتییەکانی دانیشتووانی گوندەکانی سنووری ناحیەی تەقتەق، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هێنایە سەرخەت و ئەمڕۆ سێشەممە 21.2.2023، خۆی و قایمقامی قەزای ناوەندی کۆیە لەگەڵ خه‌ڵكە ناڕازیىەکان کۆبوونەوە.
ماوەی حەوت رۆژە خەڵکی ئەو دەڤەرە ناڕەزاییەتییان نیشانداوە و رێگای چوونیان بۆ ناو بیرە نەوتییەکانی شیواشیۆک داخستووە، داواکاری ئەوان پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بۆ ناوچەکە و دامەزراندنی گەنجە بیکارەکانیانە.
بەمەرجی دامەزراندنی 30 گەنج و دامەزراندنی 10 ئۆتۆمبێل و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی شیواشۆک ئیلینجاغ، خۆپیشاندەران دەستیان لەخۆپیشاندان هەڵگرت
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، چه‌ند به‌ڵێنێك به‌خه‌ڵكى گونده‌كانى سنوورى ئه‌و بیره نه‌وتیانه دراوه، لەوانە قیرتاوكردنى شەقامی سه‌ره‌كی شیواشۆك – ئیلینجاغ، دامه‌زراندنى 30 گه‌نج و دانانى 10 ئوتومبێلى خه‌ڵكی ناوچەکە له‌كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى سنووره‌کە، هەموو ئەو بەڵێنانەش دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا جێبەجێ بکرێن.
ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق بە تۆڕی964ـی وت، رەزامەندی لەسەر تەواوی داواکاری خۆپیشاندەرانیان دراوە.
کێڵگەی نەوتی شیواشۆک لەسنووری ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە، 28 بیره نه‌وتى لێیه، ماوەی حەفتەیەک دەبێت دانیشتووانی گوندەکانی ناوچەکە رێگای شیواشۆك و مه‌رزان و داربه‌سه‌ریان گرتووه كه راسته‌وخۆ ده‌چنه ئه‌و كۆمپانیایانه.