رێگەی تاسڵوجە بۆ بەکرەجۆ. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
نزیکەی 45 کیلۆمەتر رێگە
رووناککەرەوەکانی سێ شەقامی سەرەکی سلێمانی چاککرانەوە
964+
ژووری هەواڵ
بەشێک لە رووناککەرەوەکانی سەر سێ شەقامی سەرەکی سلێمانی لەکارکەوتبوون، کارەبای سلێمانی دەڵێت، سەرجەم رووناککەرەوەکانیان چاککردووەتەوە و بەشێکیان گۆڕیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11.8.2025، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، چاکسازیان لە رووناککەرەوەی شەقامی سەرەکی تاسڵوجە بۆ کەڵەوانان، تاسڵوجە بۆ بەکرەجۆ و تاسڵوجە بۆ سلێمانی، کردووە.
گڵۆپەکان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی لە شەواندا دەکەونە کار و بە رۆژ دەکوژێنەوە، کارەبای بەشێکیان لە وزەی خۆرەوە دابیندەکرێت.
درێژی رێگەکان بە هەموویانەوە نزیکەی 45 کیلۆمەتر دەبێت.