دیمه‌نێك له سیمینارهكهى ئه‌مڕۆ ... وێنه: ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم.
له‌رێگه‌ى سیمینار و وتارى هه‌ینى
یەكێتی زانایان و ده‌سته‌ى ژینگه به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانى ژینگه ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كێشه‌و گرفته‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا هه‌ردوو لایه‌نى یه‌كێتى زانایانى ئایینى و ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى له‌یه‌كترى كۆكرده‌وه و بڕیاریاندا بۆ پێویستى دۆخه‌كه كاره هاوبه‌شه‌كانیان به‌رده‌وامى پێبده‌ن.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، لە هۆڵی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان، لە شاری هەولێر، فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و راگەیاندن لە دەستەی ژینگە، بەهاوكاری و هەماهەنگی تۆڕی رێكخراوەكانی پاراستنی ئۆزۆن، سیمینارێكیان سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئاینی ئیسلام و ژینگە بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێوەبرد.
له سیمیناره‌كه، كه لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لە فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و راگەیاندن هەندرێن شێخ راغب، لەسەر هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و رۆڵ و پێگەی زانایانی ئایینی قسه‌ى ده‌كرد، گفتوگۆیەكی كراوەی هەمەلایەنە بەڕێوەچوو، تیایدا زانایانی ئایینی چەندین پێشنیار و بۆچون و زانیاریان لەسەر پەیوەندی نێوان ئایین و ژینگە خستەڕوو.
ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه ده‌ڵێت، بڕیاردرا سیمیناری هاوبەشی نێوان زانایانی ئایینی و دەستەی ژینگە بەردەوام بێت، كە لە وتارى نوێژی هەینیدا ئەم زانیاری و هۆشیارییە زیاتر بگەیەندرێت بە هاوڵاتیانی كوردستان.