لە پێکهاتەى مەسیحییەکانە

ئەمینداری گشتیی دادگای باڵای فیدراڵی دەستبەکاربوو

964+

ژووری هەواڵ

ئەمیندارى گشتی دادگاى فیدراڵیی عێراق دەستبەکاربوو، کە لە پێکهاتەى مەسیحییەکانە و پلە و دەسەڵاتی بریکاری وەزیرى دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.8.2025، دادگاى فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، “دینا سەباح یەڵدا” وەک ئەمینداری گشتیی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەستبەکار دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی دادگاکە، گشتی دەبێت کە شارەزایی و ئەزموونی یاسایی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت و پلە و دەسەڵاتی بریکاری وەزیرى دەبێت، ئەمە بەگوێرەی ماددەی حەوت لە یاسای ژمارە 25ـى ساڵی 2021.

ئەوەش روونکراوەتەوە، کە لە ماددەى شەشى هەمان یاسادا هاتووە، دادگا دەبێت پێکهاتەکەی خۆی بپارێزێت لە دابینکردنی هاوسەنگیی دەستووری لەنێوان پێکهاتەکانی عێراقدا

کتێبی فێرکاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەستناکەوێت

کتێبی فێرکاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەستناکەوێت