راهێنه‌ری دهۆك: خۆمان بۆ یاری حدود ئاماده‌ ده‌كه‌ین

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا

راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك ئاشكرایكرد كار له‌سه‌ر یانه‌ی حدود ده‌كه‌ن و خۆیان بۆ یاری داهاتوو ئاماده‌ ده‌كه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ گه‌ڕی 18ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی دهۆك له‌ یاریگای شه‌عب له‌ به‌غدا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی حدود ده‌بێته‌وه‌.

سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك به‌ تۆڕی 964ی وت “یانه‌ی حدود یه‌كێكه‌ له‌ باش و به‌هێزه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی باشن، بۆیه‌ حیسابی وردیان بۆ ده‌كه‌ین”.

وتیشی “كار له‌سه‌ر ئاست و توانای تیپه‌كه‌ ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌نجامێكی باش تۆماربكه‌ین”.

راهێنه‌ری دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، یاری رابردوو ئاستێكی زۆر باشیان پێشكه‌ش كرد و كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌یان كرد.

دهۆك له‌ گه‌ڕی رابردوو به‌ ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی نه‌فتی میسانی برده‌وه‌.

هه‌روه‌ها یانه‌ی حدود توانی به‌ 2-2 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌وڕا یه‌كسان بێت.

ئێستا پێش به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی داهاتوو، یانه‌ی دهۆك له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌ به‌ 30 خاڵ، هه‌روه‌ها یانه‌ی حدود له‌ پله‌ی یازده‌یه‌ به‌ 22 خاڵ.