لە کارەبا 24 کاتژمێرییەکە
پاتری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بە چەند هەزار دینار پڕ دەبێ؟
964+
دەشتی عارف – هەولێر
لەگەڵ ئەوەی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیادی کردووە، و كاره‌بای زۆربه‌ی ناوچەکانی هه‌ولێریش بووە بە 24 كاتژمێری، رەنگە پرسیاربێت، بۆ هه‌ر پڕكردنهوهیهك و بارگاوی کردنی ئۆتۆمبێله‌كان چه‌ندی پاره‌ی دەوێت؟.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەیە، نرخی هەر ئۆتۆمبێلێکیش لە 18 هەزار دۆلار “180 وەرەقە” دەست پێدەکات.
هێرش سەباح، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایی ئیفی مۆڵ، كه كاری فرۆشتن و چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات، پێی وتین، پاتری ئۆتۆمبێله‌كان جۆراوجۆرن، بۆ نموونه پاتری هه‌یه 40 كیلۆواته هه‌یه 116 كیلۆواته، جیا له‌وه‌ش ماركه و جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلیش رۆڵی هه‌یه بۆ بڕی بارگاوی و سەرفی کارەبای ئۆتۆمبێلە كارهباییەکان.
ئەوە لە حاڵێکدا، ئەگەر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت شەحنی پڕبێت و رادەی بارگاوییەکەی 100 بێت، ده‌توانرێ له 300 تا 450 كیلۆ مه‌تریش پێی بڕۆیی.
محەمەد یونس، شاره‌زایه‌كی كاره‌بایە ئەو بە 964ی وت، بۆ هه‌ر كیلۆواتێك ده‌بێت له نێوان 72 بۆ 108 دینار حیساب بكه‌ین، چونكه چه‌ند زیاتر كاره‌با خه‌رج بكه‌ی بڕیی پاره‌كه بۆ هه‌ر كیلۆواتێك زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌گشتی حیسابی بكه‌ین به‌م شێوازه ده‌بێت؛
ــ ئه‌گه‌ر پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له نێوان 40 بۆ 60 كیلۆوات بێت، ئه‌وه بۆ هه‌ر جارێك پڕكردنه‌وه بڕی سێ بۆ چوار هەزار و 500 دینارت بۆ دێته‌وه.
ــ ئه‌گه‌ریش پاتریه‌كه‌ت له نێوان 60 بۆ 80 كیلۆوات بوو ئه‌وه بۆ هه‌ر پڕكردنێك پێنج بۆ شه‌ش هه‌زار دیناری ده‌وێت.
ــ خۆ ئه‌گه‌ریش پاتریه‌كه له نێوان 80 بۆ 120 كیلۆ واتبیێت, ده‌بێت بۆ هه‌ر جارێك پڕ كردنه‌وه له شه‌ش تا نۆ هه‌زاری دینار بدەی بە حەقی کارەباکەی.
پێویستە بزانرێ، ئه‌م داتا و ژمارانه ته‌نیا بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه كه ته‌واو كاره‌باین نه‌ك هایبرێد و به به‌نزین و كاره‌باش كارده‌كه‌ن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا