ئەو ژنەی لە دەربەندی رانیە خنكا

“بە 10 خولەک تەرمەكەیمان دەرهێنا”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، تەنیا دوای 10 خولەک توانیویانە تەرمی ئەو ژنە دەربهێنن، كە شەوی رابردوو لە دەربەندی رانیە خنكا.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 6.8.2025 بڵاویكردەوە، دەڵێن: “بەداخەوە دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە سنووری ناحیەی بنگرد خوار گوندی مەمەنداوە هەواڵیان پێداین کە ئافرەتێک بەناوی دالیا، تەمەن (22) ساڵ، کە خاوەنی یەک منداڵە لە دەربەند دەکەوێتە ناو ئاوەوە و دەخنکێت، تیمەکانی بەرگریی شارستانی وەک هاوکاری دەگەنە شوێنی رووداوەکە و لە ماوەی 10 خولەکدا تەرمەکە دەردەهێننەوە و رادەستی پۆلیسی دەکەن”.

بە قسەی بەرگریی شارستانی راپەڕین، ژنەكە لەگەڵ چەند ژنێكی دیكە چوونەتە ناو ئاوەکە و لەناکاو نقوم بووە و دیار نەماوە، سێ ژنی دیكە لە ئاوەكە رزگار كراون، بەڵام دالیا خنكاوە و دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە رێگەی بەشی كۆنتڕۆڵی بەرگریی شارستانی ئاگادار دەکرێنەوە لە رێگەی بەشی کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە.

لە بارەی رووداوەكەوە، شەوی رابردوو عەلی قادر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە 964ـی وت، “شەو خێزانێک لە سنووری گوندی مەمەنداوا لە رۆخی کەناراوەکانی دەریاچەی دوکاندا بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و مەلەکردن چوونە ئەو شوێنە و ژنەکەیان بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە، كە دانیشتووی بەری مەرگەیە لە ناحیەی بنگرد.

ژنیك لە کاتی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان خنکا

ژنیك لە کاتی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان خنکا