فەرمانگەی ژینگەی هەولێر:

“سوتاندنی کێبڵ و زبڵ و پلاستیک هۆکاری بۆنە ناخۆشەکەی پایتەخت بوو”

شۆڕش قادری

ئەو بۆنە ناخۆشەی چەند رۆژێک بوو، دانیشتووانی هەولێری پایتەختی هەراسان کردبوو، بەهۆی سوتاندنی کێبڵێ کارەبا و زبڵ و پلاستیک بووە، سەرپێچیکاران سزا دران.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بەڕێوەبەر دڵشاد هیرانی سەردانی ناوچەی پیشەسازی تیماری کردووە بەمەستی لێکۆڵینەوە لەو بۆنە ناخۆشەی کە چەند رۆژێکە  شاری هەولێری گرتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەردانەکەدا دەرکەوتووە کە چەند کەسێک سەرپێچی ژینگەیان کردووە، بە هۆی سوتاندنی کێبلی کارەبا و پلاستیک و خاشاک.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەشڵێت، لەگەڵ پۆلیسی قایمقامیەتی ناوەندیی پایتەخت، شوێنەکە داخراوە و چەند شوێنێکی تریش سزای مادی دەدرێن.