"منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت وەک تاوانبار"

داوا دەکرێت هەڵبوەشێندرێتەوە؛ نووسراوێکى وەزارەتى پەروەردە ناڕەزایەتى لێدەکەوێتەوە

964+

وریا فەتاح

نووسراوێکى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى باخچەى منداڵان و فێرکردنى بنەڕەتى لە رێنمایى و مەرجەکانى وەرگرتنى منداڵان لە کۆمەڵگە پەروەردەیى و نێودەوڵەتییە حکومییەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندن، ناڕەزایەتى توندى لێدەکەوێت، راهێنەرێکى پەروەردەیى دەڵێت، نوسراوەکە منداڵانى خاوەن پێداویستى وەک تاوانبار سەیر دەکاتز

نووسراوەکە 13 خاڵ لەخۆى دەگرێت، بەڵام خاڵى 10 لە مەرج و رێنماییەکان راهێنەرانى پەروەردەى تایبەت و ئەو خێزانانەى نیگەران کردووە کە منداڵى خاوەن پێداویستى تایبەتیان هەیە، تەنانەت وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتیش بە نوسراوێک نیگەرانى خۆى لەو خاڵە پیشانداوە و بە پێشێلکردنى مافى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت لەقەڵەمى داوە.

خاڵى ژمارە 10 بەم شێوەیەیە:

منداڵی خاوەن پیداویستی تایبەت (ئۆتیزم، داون، فرە جوڵە …) لەم كۆمەڵگانە وەرناگیرێن، وه هەر منداڵێك ناوی دەرچیت گومانی لێ بكرێت ئاراستەی لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند دەکرێت دوای پشتراستكردنەوەی كە خاوەن پیداویستی تایبەتە لە و كۆمەڵگانە دوور دەخرێتەوە.

خالید ئیبراهیم، راهێنەرى پەروەردەیى بە 964ـى وت،”ئەم خاڵە بە گوزارشتى عەسکەرى نوسراوە نەک پەروەردەیى، باشتر بوو بنوسرێت (ئەگەر لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند پشتڕاستیکردەوە کە حاڵەتەکەیان قورس نییە و دەتوانن لەقوتابخانەی ئاسایی خۆیان بگونجێنن ئەواقبوڵ دەکرێن)”.

وەک روونى کردەوە، لەرووى زانستیی و پزیشکى و دەرونییەوە، ئەم حاڵەت و شڵەژانانە دابەش دەبن بەسەر سێ ئاستدا، قورس و سوک و مامناوەند، بەپێی پێوەری تایبەت قیاسی شڵەژانەکە دەکرێت و ئاستەکەی دیار دەکرێت، ئەومنداڵانەی ئاستیان سوکە دەتوانن درێژە بەخوێندن لەقوتابخانەی ئاسایی بدەن لەگەڵ هەندێ پشتگیری و هاوکاری تایبەت لەبازنەی یەکەمی خوێندن، بۆیە کاتێک ئەم رێنماییانە دەخوێنیەوە ئەومنداڵانەت زیاتر وەک تاوانبارێک دێنە بەرچاو کە دەستەواژەی دوردەخرێنەوەیان بۆبەکارهاتووە.

باس لەوەش دەکات، لیژنەى پزیشکى دەبێت بڕیار لەسەر وەرگرتن و وەرنەگرتنى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت بدات نەک کەسێک و لایەنێک.

وەزارەتى کار داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕگەیە دەکات، لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچووە و واژۆى کوێستان محەمەد، وەزیرى کارى لەسەرە، تێیدا هاتووە،”ئەم خاڵە پێچەوانەی یاسا و ڕێنمایی و مافەکانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتە و پێچەوانەی رێنماییەکانی تایبەت بە وەزارەتی پەروەردەیە کە خوێندن بە یەکسانی بۆ هەموو منداڵێك فەراهەم دەکات”.

داوا دەکرێت هەڵبوەشێندرێتەوە؛ نووسراوێکى وەزارەتى پەروەردە ناڕەزایەتى لێدەکەوێتەوە

نووسراوەکە ئاراستەى نوسینگەى وەزیرى پەروەردەکراوە و لە بەشێکى تردا دەڵێت،”داواکارین لە بەڕێزتان ئەم خاڵە هەڵبوەشێنرێتەوە و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەو مافە بێبەش نەکرێت و کارئاسانی و هاوکاری خانەوادەکانیان بکرێت، لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بەمەبەستی لەخۆگرتن و دانەبڕان لە کۆمەڵگە و پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، لە ئەنجام ئاگادارمان بکەنەوە”.

رامسەر ئەحمەد کە ساڵانێکە راهێنەرى ئۆتیزمە، ئەو مەرج و رێنماییانە بە کارەسات ناودەبات و بە 964ـى وت،”وەزارەتى پەروەردە ئەوە بیرکردنەوەى بێت، دەبێت لایەنەکانى تر چۆن بن، ئەوە ئیشى وەزارەتى پەروەردەیە کە لە ئێستاوە فێرى یەکترى قبوڵکردنیان بکات، دواتر کە گەورە دەبێت چۆن فێر دەکرێت”.

منداڵانى حاڵەتى تایبەت کاریگەرى ئەرێنیان زۆر زۆرە، بەر لە هەموو شتێک فێرى هاوسۆزى و یەکترى قبوڵکردن و هەستى بەرپرسیارێتیان دەکات، فێریان دەکات ئەگەر سبەى خوشک و برایەکى لەو حاڵەتەى هەبوو، بزانن چۆن مامەڵە دەکەن.

چاپكردنی رێنیشاندەرێك بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مند...

چاپكردنی رێنیشاندەرێك بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم