ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتەناو دەریاچەی دوکان – وێنە؛ گرافیکی 964
"سەرنشینەکانی سەلامەتن"
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتەناو دەریاچەی دوکان
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتە ناو دەریاچەی دوکان و سەرنشینەکانی سەلامەتن.
عەمید عادل بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن بەهەڵە بەگی داناوە و کەوتووەتە ناو دەریاچەی دوکان، ئۆتۆمبێلەکە سێ سەرنشینی تێدا بووە و سەرجەمیان دەرهێنراون و دۆخیان باشە”.
باسی لەوەشکرد، ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس سەرقاڵی دەرهێنانەوەی ئۆتۆمبێلەکەن و ناشزانرێت، ئەو کەسانە کێن و خەڵکی کوێن کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری