وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

لە سبەیەوە دەتوانن ناوی خۆتان بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستى زمانى ئینگلیزى بنووسن

964+

ژێوار خدر

لە سبەیەوە ناونوسین بۆ تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى (placement test)  لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکات و خوازیاران سێ رۆژیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سبەى سێشەممە 29.7.2025 تاکو 31.7.2025 ناونوسین بۆ تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى (placement test) لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکات.

ئەوانەی خوازیاری بەشداریکردنن لە تاقیکردنەوەکان دەتوانن داواکارییەکانیان لە رێگەى ئەم لینکەوە  پێشکەش بکەن.

تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان پڕۆسەیەکە بۆ پۆلێنکردنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا بەپێی توانای زمانیان.

ئەم تاقیکردنەوەیە کە لێهاتووییەکانی خوێندنەوە، نووسین، گوێگرتن و قسەکردن دەپێوێت، مەرجێکی سەرەکییە بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا و دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی.

زانکۆکان لە رێگەی سەنتەرەکانی زمانەوە سەرپەرشتی دەکەن تا دڵنیابن لەوەی خوێندکاران ئاستی پێویستیان هەیە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامی دیاریکردنی ئاستی زمان راد...

سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامی دیاریکردنی ئاستی زمان رادەگەیەندرێت