زانکۆی سەڵاحەدین بۆ 964:

“وانەی ژیریی دەستکردمان بۆ سەرجەم بەشەكان زیاد كرد”

964+

محەمەد فاتیح

زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بڕیاری  دا، بە زیادكردنی وانەی ژیری دەستکرد وەک بابەتێکی گرنگ لە نێو پڕۆگرامی خوێندن بۆ سەرجەم بەشە زانستییەکان و وێژەییەکانی زانکۆكه.

سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین، تایبەت بۆ 964ـی ئاشكرا كرد، دوابەدوای چەندین کۆبوونەوە، زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاری دا، وانەی ژیریی دەستکرد لە سەرجەم بەشە زانستی و وێژەییەکانی زانکۆكه دابنێت.

“وانەی ژیریی دەستکرد، وەک هەر وانەیەکی تر تاقیکردنەوەی میدتێرم و  کۆتایی و راپۆرت و ئەسایمێنت و پرێزنتەیشن و کویزی دەبێت و زمانی خوێندن بەو زمانە دەبێت، کە لەوبەشە وانەکانی تری پێدەخوێندرێت”.

زانکۆی سەڵاحەدین، پێشنیازی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردووە، لە سەرجەم زانکۆکانی تريش ئەم وانەیە بخوێندرێت.

پێشتر عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، 964ـی ئاگادار كردەوە، كە زانكۆی سەڵاحەدین بەنیازن بابەتی ژیریی دەستكرد بخوێنن.

زانکۆی سەڵاحەدین لە 16 کۆلیژ و 95 بەشی ئەکادیمی پێکدێت، 25 هەزار قوتابی بکالۆریۆسی هەیە، دوو هەزار  قوتابی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرای هەیە) و ژمارەی مامۆستایانی زانکۆكه دوو هەزار و 300 مامۆستایە بە پلە و پسپۆڕی جیاواز (پڕۆفیسۆر، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، دکتۆر، مامۆستا، مامۆستای یاریدەدەر).

هەواڵی خۆش بۆ خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین

هەواڵی خۆش بۆ خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین

بەشەناوخۆییەکەی زانکۆی سەڵاحەدین دوو هەزار خوێندکار د...

بەشەناوخۆییەکەی زانکۆی سەڵاحەدین دوو هەزار خوێندکار دەگرێت