لە سلێمانی

تۆمەتباری کوشتن و بریندارکردنی دوو هاوڵاتی دەستگیر کرا

964+

محەمەد فاتیح

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتباری کوشتن و بریندارکردنی دوو هاوڵاتی دەستگیر کرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینى 25.7.2025، ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەک و بریندارکردنی هاوڵاتییەکی تر لە گەڕەکی سەروەری شاری سلێمانی، دەستبەجێ مەفرزەیەکیان چووەتە شوێنی رووداوەکە و کەشف و هێڵکاریان ئەنجامداوە، کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و بریندارەکەش بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەنرایە نەخۆشخانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و توانراوە تۆمەتباری رووداوەکە، بەناوی (ئـ، ن، م لە دایکبووی 2004) لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کوشتن دەستگیربکرێت و لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو، بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە پوری خۆی خنکان...

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە پوری خۆی خنکاند