ئیدارەی راپەڕین بڕیاریدا
بەهۆى رەوشى ناوچەکە؛ سبەی هیچ ئاهەنگ و قەرەباڵغییەک بۆ یادی راپەڕین ناکرێت
وریا فەتاح
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی ئامادەکارییەکی زۆریان کردبوو، بەڵام هەموو مەراسیمەکانی سبەی 5ی ئازاریان هەڵوەشاندەوە.
ئیدارەى راپەڕین بڵاوى کردەوە کە بڕیار بوو سبەی بەبۆنەی 35ـەمین ساڵیادی راپەڕین، فێستیڤاڵ و کۆڕ و ئاهەنگی جەماوەری بکرێت و وەک خۆیان دەڵێن “ئامادەکارییەکان گەیشتبوونە قۆناغی کۆتایی”.
” لەبەر دۆخی ناوچەکە و ئەو جەنگ و بۆردومانەی هەیە، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و بۆ پاراستنی گیانی خەڵک، بڕیارماندا هیچ قەرەباڵغی و گردبوونەوەیەک ئەنجام نەدرێت”، ئیدارەى راپەڕین وا دەڵێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پلانمان هەبوو ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی تر یادەکە بکەینەوە، بەڵام بۆ رێگری لە رووداوی نەخوازراو راگیرا و هیوادارین ساڵی داهاتوو لە دۆخێکی ئارامدا بیکەینەوە.