"بەزووترین کات عێراق جێبهێڵن"
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاگادارییەکی ئەمنی بەپەلەی بۆ هاوڵاتیانی بڵاوکردەوە
فەرهاد حەسەن
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئاگادارییەکی ئەمنی بەپەلەی بۆ هاوڵاتیانی بڵاوکردەوە و پێیان دەڵێت، وەزارەتی دەرەوەی رێنمایی داوە کە داوا لە تەواوی هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکات بە زووترین کات عێراق جێبهێڵن، ئەگەریش ناتوانن بە سەلامەتی گەشت بکەن، پێویستە لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە.
لەئاگادارییەکەدا ئەم خاڵانە باسکراون:
فەرمانی چۆڵکردن: لە 2.3.2026، فەرمان بە فەرمانبەرە ناپێویستەکانی حکومەتی ئەمریکا کراوە عێراق جێبهێڵن بەهۆی مەترسی ململانێی چەکداری.
داخستنی ئاسمان: لە ئێستادا کایەی ئاسمانی عێراق داخراوە، گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیراون، بەڵام سنوورە وشکانییەکان (تورکیا، ئوردن، کوێت و سعودیە) تاوەکو ئێستا کراوەن، هەرچەندە ئەگەری داخستنیان هەیە.
خۆپیشاندان و توندوتیژی: خۆپیشاندانی توندوتیژ لە بەغدا (بەتایبەت پردی 14ی تەمموز و مەیدانی تەحریر) بەردەوامە، ناوچەی سەوز لە بەغدا داخراوە.
راگرتنی خزمەتگوزارییەکان: باڵیۆزخانە لە بەغدا و کونسوڵخانە لە هەولێر تەواوی خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییە ئاساییەکانیان راگرتووە.
مەترسییە ئەمنییەکان: هۆشداری دراوە لە مەترسی هێرشی مووشەکی، درۆن و رۆکێتی میلیشیاکان.
ئەو هەنگاوانەی پێویستە بگیرێنە بەر:
کۆگاکردنی پێداویستی: خۆراک، ئاو و دەرمانی پێویست بۆ ماوەیەک کۆبکەرەوە.
دوورکەوتنەوە: لە پەنجەرەکان و شوێنە گشتییەکان و خۆپیشاندانەکان دوور بکەرەوە.
پەیوەندی: مۆبایلەکانتان بە شەحنکراوی بهێڵنەوە و پەیوەندیتان لەگەڵ خێزانەکانتاندا هەبێت.
باری لەناکاو: لە کاتی هەر هێرشێکدا، لە پارچە و پاشماوەی تەقینەوەکان دوور بکەرەوە.
زانیاری پەیوەندی (بۆ حاڵەتی لەناکاو):
باڵیۆزخانەی بەغدا: 07600303000 | [email protected]
کونسوڵخانەی هەولێر: 0662114554 | [email protected]
ژمارەی فریاکەوتنی عێراق: 911