پەیامێکى بڵاوکردەوە

بەرهەم ساڵح: خۆمان ئامادەکردووە بۆ بەهاناوەچوونى ئاوارەکان

964+

وریا فەتاح

د. بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە پەیامێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی دۆخی ناوچەکە دەربڕی و ئاشکرایکرد ئاژانسی پەنابەران دەستی بە کارکردن کردووە.

لە پەیامەکەی دا، بەرهەم ساڵح دەڵێت: بە قووڵی نیگەرانم لەو پەرەسەندن و ململانێیەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەش روودەدات.

“بەپێویستی دەزانێت بەپەلە “دانبەخۆداگرتن” هەبێت و لایەنەکان روو لە گفتوگۆ بکە”، بەرهەم ساڵح وا دەڵێت.

داواشى کردووە کە هاوڵاتیان بپارێزرێن و یاساکانی جەنگ و مافی مرۆڤ (یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی) پێشێل نەکرێن.

لەبارەى ئاوارەبوونى خەڵکى مەدەنییەوە، بەرهەم ساڵح وتویەتى،”کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) کەوتووەتە جووڵە و خۆی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بە هانای ئەو خەڵکەوە بچێت کە بەناچاری هەڵاتوون (ئاوارە بوون) و تیمەکانیان لە مەیدانەکە دەمێننەوە بۆ گەیاندنی کۆمەک”.

بەرهەم ساڵح لە ئەرکە نوێیەکەی دەستبەکاردەبێ

بەرهەم ساڵح لە ئەرکە نوێیەکەی دەستبەکاردەبێ