دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەى لە سلێمانى باوکى خۆى کوشت...وێنە: پۆلیسى سلێمانى
لە سلێمانى
ئەو کوڕەى شەوى رابردوو باوکى خۆى کوشت دەستگیر کرا
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەى راگەیاند کە شەوى رابردوو لە گەڕەکى ئیبراهیم ئەحمەد باوکى خۆى کوشت.
درەنگانێکى شەوى رابردوو لە گەڕەکى ئیبراهیم ئەحمەد لە ناو ماڵەکەى خۆیدا تەقەى لێکراو کوژرا.
کەسێک لە ناو ماڵەکەى خۆیدا تەقەى لێکرا و کوژرا
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو زانیاری كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخست كە باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوەو تۆمەتبار هەڵاتووە .
وەک باسى دەکات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو توانرا هەمان شەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو .
“لە ئێستادا تۆمەتبار ( م،م،ع لەدایكبووی 2002 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە “، پۆلیسى سلێمانى وا دەڵێت.