دیمەنێکی جوتیارە نموونەییەکەی رواندز.
بڕیارى جوتیاره نموونه‌یه‌كه بوو پێش ئه‌وه‌ى به‌غدا پاره بنێرێت
ئاماده‌یی ده‌ربڕی موچه‌ى ته‌واوى نیوه‌ى قوتابخانه‌كانى رواندز دابین بكات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رواندز جوتیارێكی نموونه‌یى ئاماده‌یی ده‌ربڕی موچەی تەواوی فەرمانبەر و مامۆستا و کارگوزارانی نیوەی قوتابخانەكانی سنوری قەزاكه‌ی دابین بكات، كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانى خۆى زیاتر له 500 ملیۆن دیناره.
جوتیاره‌كه ته‌حسین برایم خاوه‌نى نه‌مامگه‌ى ئاكۆیانه و له دوێنێوه ئه‌و بڕیاره‌ى داوه، ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غداى رایگه‌یاند و له سبه‌ینێشه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
ته‌حسین به 964ـى وت، بەهۆی ئەو بارودۆخە داراییەی کە هەرێمی کوردستان تێیکەوتووە و لە ئەنجامی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، ئامادەییم بۆ دابینکردنی موچەی تەواوی نیوه‌ى قوتابخانه‌كانى رزواندز ده‌ربڕى.
وتیشی “ئه‌و كاره وه‌كو هاوكاریكردنى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌م و به ره‌زامه‌ندى په‌روه‌رده و بە یارمەتی بەڕێوەبەری قوتابخانه‌كان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئەگەر به‌غدا موچەی نارد ئه‌وا پێویسته فه‌رمانبه‌ران پاره‌ى موچه‌كه‌ى بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌گه‌ر نەشیانارد گەردەنی خۆیان و ماڵ و منداڵیشیان ئازابێت .
روونیشیكرده‌وه، پێشتریش كارى چاكه و خێرخوازى زۆرى له بابه‌ته‌كانى ژینگه و هاوكارى خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كردووه و ئه‌و حساب و كتابه‌ى بۆ ته‌واوى موچه‌ى ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ش كردووى كه دابه‌شی بكات، زیاتر له 500 ملیۆن دینار بوو.