“خواردنی کۆتر پارەی گەلەک گەلەک زۆرە”

964+
ژووری هەواڵ

چاوان، پێشکەشکاری 964 بە دەسێ جلی پیاوانەی کوردییەوە چووەتە شەقامی تەعجیل، گەڕەکە کۆنەکەی هەولێر و لەگەڵ خاوەن رێستۆرانت و کڕیارەکان هێندە خۆش باسی خواردنەکانی ئەو شەقامە دەکەن هەرچی ببینیت برسی دەبیت.

لەسەر رێ دەچێتە لای وەستا عەبدول کە یەکێکە لە خواردنگە بەناوبانگەکانی ئەو شەقامە و دەڵێت، ئەو خواردنەی لێرە هەیە لە هەموو شوێنێک نییە، بەڵام خواستێکی زۆر لەسەر کۆترە و نرخەکەشی گرانە، ژەمێک بە 17 هەزارە”

لەو کاتەی باسی خواردنەکان دەکەن میوانێکی هەمیشەیی خواردنگەکە سەردانی وەستا دەکات، وەک باسی دەکات هیوایەتی کۆترە و سەرما و گەرما و دەیخوات.

نرخی خواردنەکان بەپێی گۆشەتی پەلەوەرەکان دەگۆڕێت و چۆلەکەی بچکۆلە تەنیا دوو هەزار نرخیەتی.

شەوانی رەمەزان شەقامی تەعجیلی قەرەباڵغ تر کردووە

شەوانی رەمەزان شەقامی تەعجیلی قەرەباڵغ تر کردووە