چەند کۆمپانیا و هاوڵاتییەک هاوکاری کەمپینەکە دەکەن
لە سلێمانی 6000 سەبەتەی خۆراک بەسەر خەڵکی هەژار دابەش دەکرێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەم دۆخەی بێ موچەیی و بێ پارەییدا رێکخراوێک هەستاوە بە دابینکردنی شەش هەزار سەبەتەی خۆراک بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت و ژمارەیەک هاوڵاتی و کۆمپانیاش هاوکاری کەمپینەکە دەکات.
سەید بەڵێن سەرۆکی ڕێکخراوی YGO بە 964 وت، بەهۆی ئەو دۆخە داراییە خراپەی بەسەر هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی کوردستاندا هاتووە، بڕیاریانداوە زیاتر لە شەش هەزار سەبەتەی خۆراک دابین بکەن، کە بەشێکی دەدرێت بەوە خەڵکە هەژارەی، پێشتر ناویان لەلای رێکخراوەکە تۆمار کراوە و بەشەکەی تریشی دەدرێت بەو موچەخۆرانەی موچەکانیان دواکەوتووە.
کەمپینەکە لەلایەن مارکێتێکی شاری سلێمانی و ژمارەیەک لە کۆمپانیا و هاوڵاتیانەوە پشتیوانی دەکرێت و وەک خۆشیان دەڵێن، لە داهاتوودا هاوکاری بۆ خەڵکی لێقەوماوی غەزەـش کۆدەکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری