ئامێرێکیش بۆ پێوانەی پیسبوونی ژینگە دانرا

ئامێری دیاریکردنی تیشکی ئەتۆمی لە سۆران دانرا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە فەرمانگەی ژینگەی سۆران، دوو ئامێر دانران، کە کاری یەکێکیان دیاریکردن و ئاگادارکردنەوەیە لە بڵاوبونەوەی تیشکدانەوەی چەکی ئەتۆمی و ئەوەی تریشیان ئاستی پیسی ژینگەی ئیدارەکە دیاری دەکات.

هەژار ماهیر، بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، بە 964ـی وت،  بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەو ئامێرانە دابینکراون، ئیدارەی سۆران ناوچەیەکی سنوورییە و بوونی ئەو ئامێرانە گرینگە کە پێشتر نەبوون.

وتیشی، لە کاتی بوونی جەنگ لە ناوچەکە هەر تیشکێکی زیانبەخش هەبێت لە رێگای ئەو ئامێرانەوە تۆمار دەکرێت و ئاگادار دەکرێنەوە، سیستەمەکە لە ئاستێکی نێودەوڵەتی کار دەکات.

بەقسەی هەژار ماهیر، تائێستا تەنیا پێنج ئامێری دیاریکردنی تیشکە زیانبەخشەکان لە کوردستان بوونیان هەبووە، حکومەتی عێراق 21 ئامێری تری دابینکردووە، کە دوو دانەی بۆ کوردستانە و یەکێک لەوانەش لە سۆران دانراوە.

یەکێکی تر لە ئامێرەکان، بۆ پێوانەکردنی پیسی و ژینگەی سۆرانە، ئەمڕۆ ئامێرەکە کاری پێکرا و دەرکەوت ژینگەی سۆران پاک و خاوێنە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئامێری پشکنینی پیسبوونی ژینگه‌ به‌ تیشکدانەوە ئەتۆمی...

ئامێری پشکنینی پیسبوونی ژینگه‌ به‌ تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان له‌ كوردستان هه‌یه‌