وەزارەتی بەرگریی عێراق وادەڵێت

“دوو تیرۆریستی مەترسیدار لە سلێمانی دەستگیر كران”

محەمەد فاتیح

شانەی كارە تایبەتەکانی هەواڵگری عێراق رایانگەیاند، دوو تیرۆریستی مەترسیداریان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرد.

لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختەی چۆنایەتیدا، شانەی كارە تایبەتەکانی هەواڵگری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای  دژە تیرۆرى سلێمانی، توانیان دوو تیرۆریستی مەترسیدار لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بكەن.

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، “بەپێی بڕگەکانی مادەی 4 له یاسای دژەتیرۆر بڕیاری دەستگیركردنيان بۆ دەرچووە و رێكاری یاساییان لە دژ گیراوەتەبەر و نێردراون بۆ لێكۆڵینەوەی تایبەتی.