
لۆگۆی ئەنجومەنی ئاسایش
ئەنجومەنی ئاسایش دەستگیركردنی 304 كەسی راگەیاند
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی 108 كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە راگەیاند.
كەمێك پێش ئێستا، ئەنجومەنی ئاسایش راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە، 108 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر و 196 كەسی دیكهش بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراون.
لە 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 2022 تا 21ی كانوونی دووەمی 2023 سەرجەم ئەو كەسانە دەستگیر كراون، بەپێی راگەینراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان
بەپێی راگەیەندراوەكە، كه به ڤیدیۆش بڵاوكراوهتهوه، دەست بەسەر 363.432 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و 81 شیت حەبی هۆشبەردا گیراوه.
بە پێی راگەیەندراوەكە، 127 بوتڵ گازی ئامێرەکانی ساردکەرەوە گیراون، کە 641 کیلۆگرام شلەیەکی تێدا هەڵگیراوە و رێژەی %75ی شلهكه لە مادەی کریستاڵ پێکهاتووە، ههروهها 11.800 کیلۆگرام چای وشک تێکەڵ بە مادە هۆشبەرهكه لە جۆری ئەمفیتامین كراوه.