سەدان منداڵ سوودی لێ دەبینن
سەنتەرێك لە خورماڵ بۆ منداڵان كرایەوە
964+
محەمەد فاتیح
منداڵان، بناغەی دواڕۆژی هەرێمی كوردستانن و دەبێت گرنگی زیاتریان پێبدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵان لەقەزای خورماڵ کرايەوە.
ئەم سەنتەرە، راهێنان بە سەدان منداڵ دەكات و خولی جۆراوجۆر دەبینن و فێری چەندین چالاکی هونەری و وەرزشی دەكرێن.
کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەمیانی کردنەوەی سەنتەرەکەدا وتى، “سەنتەرەکە هۆکارێکە بۆ دورخستنەوەی منداڵان و گەنجان لە مادەی هۆشبەر و خوی خراپ و هۆکارێکيشە بۆ فێربوونی چالاکی جۆراوجۆری هونەری و وەرزشی و لەئێستاشدا 300 منداڵ لەسەنتەرەکە راهێنان و خولی جۆراوجۆر دەبینن”.
“بۆ ئەمساڵ 865 گەنج لە سەنتەری راهێنانی پیشەیی هەڵەبجە خول و راهێنانيان بینیوە و توانیویانە بکەونە سەرکاری خۆیان”.