هەواڵەكان
قوتابییە كوردەكان سەرکەوتوو بوون و وەزارەتى دارایىش 21 رۆژە ئەلفێکى نەوتووە
ژووری هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ ئەنجامی پۆلی شەشەمی ئامادەیی راگەیاند و قوتابییە کوردەکانى ناوچە دابڕێندراوەکانیش، سەرکەوتنى گەورەیان تۆمارکرد.
ئەمڕۆ 82 رۆژى تەواو بەسەر موچەى مانگى پێنجى فەرمانبەران تێدەپەڕێت، خەڵک چاوەڕێی دەمی وەزارەتی دارایین شتێک لە بارەی موچەوە بڵێت، بەڵام نەک هەر بۆ مووچە، بەڵکو 21 رۆژە وەزارەتەکە لەسەر هیچ شتێکی دیکە قسەی نەبووە.
بێ موچەیى کارمەند و پزیشکانى نەخۆشخانەى گشتیى پێنجوێن و بەشى فریاکەوتنى ناچار بە بایکۆت کردووە، بەشێوەیەک نەخۆشخانەکە دەوامى تێدا ناکرێت و ئەگەر حاڵەتێکى بەپەلەى فریاگوزارى هەبێت، دەبێت بچێتە سەیدسادق یان سلێمانى.
گەرماکەی هەولێر حەلی نەماوە، نزیک بووەتەوە لە نیوە کوڵان، جا بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانی باخچەی ئاژەڵانی شارەکە زیانیان پێنەگات، ئێستا رۆژانە قاڵبە سەهۆڵ بۆ ئاژەڵەکان دەبەن و بە سپلیت و موبەریدەش فێنکیان دەکەنەوە.