"له زمانی کوردی كه‌متر گرنگی به‌م قوتابخانە زمانەوانییە دراوە"
گه‌نجێكى كورد به‌شدارى له كۆنفڕانسی تایبه‌ت به “زمانه‌وانى ئه‌ركى” له سۆتله‌ندا كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌نجێكى كورد بە جلوبەرگی کوردیەوە به‌شدارى له 50 مین كۆنفڕانسی تایبه‌ت به “زمانه‌وانى ئه‌ركى” له زانكۆى گلاسگۆى سكۆتله‌ندا له وڵاتى به‌ریتانیا ده‌كات و ده‌ڵێت؛ ئه‌م قوتابخانە زمانه‌وانیە له‌هه‌رێمی كوردستان لەلان توێژەران كه‌متر کاری لەسەرکراوە و گرنگی پێده‌درێت.
“زمانه‌وانى ئه‌ركى”، قوتابخانه‌یه‌كی زمانه‌وانیه‌و له ساڵانى شه‌سته‌كانەوە هەیەو كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و لەرووی ئەرکەوە دەڕوانێتە زمان، ساڵانه‌ش هه‌رجاره‌ى له‌وڵاتێك ئه‌م كۆنفڕانسه‌ى بۆ سازده‌كرێت.
هاوسه‌ر عزیز شێخانی، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له زمانى ئینگلیزى و زمانه‌وانى، مامۆستایە لە وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم، به 964ـى وت، به‌شداریكردنى له‌و كۆنفڕانسه، خستنەبەر توێژینەوەی زمانی کوردی، هاوشێوەی زمانەکانی تری جیهان بوو، بە جێبەجێکردنی تیۆرێکی قوتابخانەی ئەرکی، کە کەلێنێکی گەورەیە سەبارەت بە زمانەکەی ئێمە، هەروەها ناساندن و شیكردنه‌وه‌ى ورده‌كارییه‌كانى ناو زمانه‌وانی كوردییه بەپێی تیۆرێکی ئەو قوتابخانە زمانەوانیە، بۆ ئه‌مه‌ش توانی له‌و کۆنفرانسە سمینارێكی تایبه‌ت لەسەر زمانی كوردی، بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکات.
وتیشی “زنجیرەیەک توێژینه‌وه‌ى تایبه‌تم له‌سه‌ر زمانی کوردی، لە زمانه‌وانى ئه‌ركى كردووه و له‌هه‌مووشیاندا پشتم به‌و چاوپێکەوتن و وتاره زیندووە سیاسی، بازرگانی، ئاینی، میدیاییانە به‌ستووه كه له هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه دراون و و بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، نمونە، كاتێك سیاسه‌ییه‌كان له وتاره‌كانیاندا قسه‌ده‌كه‌ن جگه له‌وه‌ى راستەوخۆ ده‌ریده‌بڕن، ئه‌ركی دیكه له پشت قسه‌كانیانه‌وه هه‌یه، كارى ئه‌ویش شیكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌رك و مانایه‌یه كه له پشتى قسەی راستەوخۆ لە وتاره‌كانه‌وه، لەروی زمانه‌وانیەوە هه‌یه.
له كۆنفڕانسه‌كه‌ى زانكۆى گلاسگۆ، هاوسه‌ر وه‌كو تاكه كوردێك، له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى به‌شدار بووه و بڕوانامه‌ى به‌شداربوونه‌كه‌شی پێبه‌خشراوه.
ئه‌و، تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 10 توێژینه‌وه‌ى قبوڵکراو و بڵاوکراوەی له‌باره‌ى زمانه‌وانییه‌وه نووسیوه و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات توێژینه‌وه‌كانى له گۆڤاره جیهانییه‌كان بڵاوبكاته‌وه و ساڵانه به‌شدارى له‌و جۆره كۆنفڕانسانەدا بكات، تاوەکو خزمەتێک بەزمانی کوردی بکات، کە بە وتەی ئەو، زمانی کوردی، سەنگەرێکی بەهێز و پتەوی مانەوەو بەردەوامیمانە وەکو نەتەوەکی زیندوو.
ساڵى داهاتووش بڕیاره کۆنفرانسەکە له هۆنگ كۆنگ سازبكرێت.
لینکی ڤیدیۆی کۆنفرانسەکەو گوگڵ سکۆلەری توێژەر؛
https://scholar.google.com/citations?hl=en&user=9PK1Q1sAAAAJ
https://www.facebook.com/share/v/179XypSFZM/?mibextid=wwXIfr