چارەسەکرا

دروستکردنى پۆند و بناوان هۆکارى کەمئاوى ماوەت و سورە قەڵات بوو

وریا فەتاح

دوای ماوەیەک لە سەرهەڵدانی کێشەی کەمئاوی لە قەزای ماوەت و گوندی سورە قەڵات، دەرکەوت هۆکارەکەى دروستکردنى پۆند و بناوان بووە لەسەر رووبارى نزیک گوندەکانى قەشان، خێوەتە و کونەماسى.

پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەى کەمئاوى لە قەزاى ماوەت و گوندى سورەقەڵات دروستبوو، لەسەر راسپاردەی قایمقامیەتی قەزای ماوەت و شارباژێڕ، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت و یاریدەدەرێتی ئاسایشی ماوەت و بنکەی پۆلیسی ماوەت پێکهێنرا .

روونیشى کردووەتەوە، دوای بەدواداچوون و پشکنین، هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئاوەکە دەستنیشانکرا و دەرکەوت، لەسەر چەم و رووباری نزیک گوندەکانی (قەشان، خێوەتە، کونە ماسی) چەندین بەربەستی نایاسایی و زیادەڕۆ وەک پۆند و بنەوان دروستکراون.

جەختیشکراوەتەوە کە سەرجەم بەربەستەکان لابراوون و رێڕەوى ئاوەکە کراوەتەوەو چارەسەرى کێشەى کەمئاوى قەزاى ماوەت و گوندى سورە قەڵات کراوە.