رەزامەندی چوار پڕۆژە وەرگیراوە

پارە بۆ کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی تەقتەق تەرخان دەکرێ


ئەحمەد مستەفا

شارەوانی تەقتەق دەڵێت، رەزامەندی وەرگیرا بۆ جێبەجێکردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری گرنگ لە قەزاکە، کە یەکێک لەوانە کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی قەزاکەیە.

شارەوانی دەڵێت، چەند ساڵێکە هەوڵ بۆ رەمەندی وەرگرتنی دەدەن، کارەکەش بە تەندەر دەکرێت و دەدرێت بە کۆمپانیاکان بۆ جێبەجێکردنی.

پرۆژەکان بریتین لە:
1. قیرتاوکردن و دووساید کردنی رێگای ئاوەزا (شەقامی بەردەم ئاسایش).
2. ⁠فراوانکردنی شەقامی نەخۆشخانەی کۆنی تەقتەق تاوەکو شەقامی گەرمک.
3. ⁠فراوانکردنی دەروازەی شار، نزیک کەتیبەی تەقتەق.
4. ⁠کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی تەقتەق.

ئەم چوار پرۆژەی خزمەتگوزارییە چوونە بواری جێبەجێکردنەوە و دوای تەندەر کردنی لەماوەی داهاتوو دەست بەکارەکان دەکات، وە لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر جێبەجی دەکرێ.