بەڵام ئەمجارەیان جیاواز دەبێت
بێدەنگییە مەترسیدارەکە.. سیناریۆکانی شەڕ هێشتا کراوەن
964+
ژووری هەواڵ
ماوەیەكە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران راگیراوە، بەڵام هەردوولا ئامادەكاری دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەیی و ئیسرائیل ئامادەكارییەكی تەواوی كردووە بۆ ئەم شەڕە.
بەپێی بۆچونی پسپۆڕان شەڕی ئەمجارەی نێوان ئیسرائیل و ئێران جیاواز دەبێت، بەڵام ئێران لە ئاڕاستەكردنی موشەك بەولاوە هیچی تری بەدەستەوە نییە.
عەقید سەلام ئەسعەد، پسپۆڕی سەربازی و شڕۆڤەكاری تایبەتی 964 باس لەوە دەكات كه شەڕی ئیسرائیل و ئێران سەرهەڵدەداتەوە و ئیسرائیل تەواو ئامادەیە بۆ جەنگەكە.
“شەڕەكەی ئەمجارەی نێوان ئێران و ئیسرائیل بە شێوازێكی دیكە دەستپێدەكاتەوە و ئیسرائیل ئەمجارەیان سەركردەكانی ئێران لەناو دەبات، بەڵام ئێران بێجگە لە موشەكەكانی هیچی تری نییە و پەنا بۆ هەندێك لە موشەكەكانی دەبات كە هێشتا بەكاری نەهێناون”.
لە ڤیدیۆكەدا شڕۆڤەكەی عەقید سەلام ئەسعەد ببینن و ببیستن.
دوای 12 رۆژ لە هێرشی موشەکی و ئاسمانی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، 23.6.2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا رایگەیاند کە ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی تەواو بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕێک کە ناوی ناوە جەنگی 12 رۆژە.