دیمەنی لەنابردنی کۆمەڵێک كاڵای خراپبوو لە سلێمانی - وێنە؛ قایمقامیەتی سلێمانی
هەمووی لەناو برا
زیاتر له 16 تۆن خۆراک و كاڵای خراپبوو لە سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
لە هەفتەیەکدا زیاتر له 16 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵا و شمه‌كی جۆراوجۆر لە سلێمانی دەستی بەسەرداگیراوە و له‌ناوبران.
بەپێی راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ماوه هه‌فته‌یه‌كدا و به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، له‌كاتی سه‌ردان و پشكنییه‌كانیان بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر لە 16 تۆن خۆراک و کاڵای جۆراوجۆردا گرتووه.
ئه‌و خوارده‌مه‌نی و کاڵایانە، بریتین له شه‌ش تۆن پیاز، نزیكه‌ی چوار تۆن و نیو شیره‌مه‌نی و زیاتر له تۆنێك و 700 كیلۆگرام مه‌وادی دیكه‌ی جۆراوجۆر.
جگە لەوانەش 87 كارتۆن خواردنه‌وه‌ی كحولی ماوه‌به‌سه‌رچوو و 380 کیلۆ قۆخی کەڕواوی دەستیان بەسەرداگیراوە و هەمووی ئەو میوە و کاڵایانە، له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.