لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. گرافیک:964+
پشتڕاستکرایەوە
هێرشەکەى سەر کێڵگەى نەوتى سەرسەنگ لە رێگەى درۆنەوە بووە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى سامانەسروشتییەکان پشتڕاستیکردەوە کە هێرشەکەى ئەمڕۆى سەر کێڵگەى نەوتى سەرسەنگ، لەرێگەى درۆنێکى بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە.
وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بڵاوى کردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی تەمووزی 2025، لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک.
دەشڵێت: هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە.
ئاشکراشى کردووە، ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات.