دادگای فیدڕالی لە بەغدا
لەبارەى موچە
موچەخۆران چاویان لەسەرى بوو؛ کۆبوونەوەى دادگاى فیدڕاڵى دواخرا
964+
وریا فەتاح
کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دواخرا بۆ 28ـى ئەم مانگە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵى لە کۆبوونەوەکەیدا بڕیارێکى خێر لەبەرژەوەندى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە بدات، بەڵام بەپێى سەرچاوەیەکى تایبەت کە بۆ 964 قسەى کردووە، کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ 28ـى ئەم مانگە.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە دادگا، دەبوو ئەمڕۆ حکومەتى عێراق پابەند بکرێت بە خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و ئەو بابەتە گرێ نەدرێتەوە بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
ئەوە لە کاتێکدایە، تائەمڕۆ موچەى مانگى پێنج و شەشى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نەدراوە و ئەمڕۆش 14 رۆژ بەسەر مانگى حەوت تێپەڕیوە.