بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964 

هیچ گەشتێکی تورکیا بۆ هەرێم و عێراق رانەوەستاوە 

964+

توانا نەقی

درەنگانی دوێنێ شەو وابڵاوکرایەوە گوایە هێڵی ئاسمانی تورکیا لە ماڵپەری فەرمی رایگەیاندووە سەرجەم گەشتەکانی بۆ عێراق، ئێران، سوریا، لوبنان و ئوردن تا 31ــی 7 هەڵوەشاندووەتەوە.

وەک وەڵامێک بۆ ئەو هەواڵە هەر شەو  ئاژانسی دەنگوباسی عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانە راست نین کە باس لە راوەستانی گەشتەکانی تورکیا دەکەن و ئاسمانی عێراق بە رووی هەموو کۆمپانیاکاندا کراوەتەوە.

ئەم بەیانیەش 964 بۆ دڵنیا بوون لە رانەوەستانی گەشتەکانی هێڵی فڕۆکەوای تورکیا بۆ فرۆکەخانەی هەولێر پەیوەندی بە ئەحمەد هوشیار بەڕێوبەرەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرد و وتی، هیچ گەشتێک نە شەو نە ئەم بەیانییە نەوەستاوە و گەشتەکانیان لەگەڵ تورکیا بەردەوامی هەیە.

جموجۆڵ لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئاساییە و گەشتەکان بەردەو...

جموجۆڵ لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئاساییە و گەشتەکان بەردەوامە