سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە
14ـى تەمووز
لە هەرێمى کوردستان؛ سبەی پشووى فەرمییە
964+
وریا فەتاح
بەبۆنەى ساڵیادى شۆڕشى 14ـى تەمموزى ساڵى 1958، سبەینێ دووشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانى هەرێمى کوردستان پشووى فەرمییە.
حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، سبەى دووشەممە 14.7.2025، بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ـی تەممووزی ساڵی 1958، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.
دەشڵێت: رۆژى سێشەممە، 15.7.2025، دەوامى فەرمى لەسەرجەم دامودەزگاکان دەستپێدەکاتەوە.
14ـى تەمووزى ساڵى 1958 عەبدولکەریم قاسم کودەتاى (کە لایەک بە شۆڕش وێناى دەکەن) بەسەر دەوڵەتى پاشایەتى عێراقدا کرد و سیستمى کۆمارى راگەیاند، لەو ساڵە بەدواوە 14ـى تەمووز وەک پشووى فەرمى لە عێراق جێگیرکراوە.
رۆژى 22.5.2024، پەرلەمانى عێراق یاساى پشووە فەرمییەکانى پەسەند کرد و رۆژى 29ـى ئەو مانگەش رۆژنامەی فەرمی حکومەتی عێراق کە لەلایەن وەزارەتی دادەوە دەردەچێت، یاساکەى بڵاو کردەوە.
بەپێى یاساى نوێى پشووە فەرمییەکان، چەند رۆژێک لە پشووەکان لابراون و چەند رۆژێک کە پێشتر پشوو نەبوون زیاد کراون.
14ـى تەمووزى هەموو ساڵێک کە تا ساڵى 2024یش لە ریزى پشووەکان بوو، بەڵام لە 2024 بەدواوە 14ـى تەمنوز لە یاسا پشووە فەرمییەکاندا لابراوە و چیتر ئەو رۆژە لە عێراق پشوو نییە.