نزیکەی 600 دۆنم زەوی و دارستان لە گاپێڵۆن سووتا - وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە
نزیکەی 600 دۆنم زەوی و دارستان لە گاپێڵۆن سووتا
964+
شۆڕش قادری
لە سنووری ناحیەی گاپێڵۆن لە پارێزگای سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 600 دۆنم زەوی و دارستان سووتا.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئاگرێکی فراوان لە سنوری ناحیەی گاپێڵۆن کەوتووەتەوە، دوای رووداوەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن چوونەتە شوێنەکە و توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن.
ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆیەوە نزیکەی 600 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاون.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راشیگەیاندووە، تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.