بە گوژمەی 520 ملیۆن دینار
رێگەی شەش گوندى سنوری چەمچەماڵ نۆژەنکرایەوە
964+
محەمەد فاتیح
لەگەڵ زیادبونی رووداوەكانی هاتوچۆ، دەستوبرد له پڕۆژەكانی ریگەوبان كراوە و لە سنوری قەزای چەمچەماڵ پرۆژەی رێگەی شەش گوند نۆژەنکرایەوە.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە پرۆژەکە بریتیە لە قیرتاوکردنی رێگەی گوندەکانی نورەی سەروو و نورەی نوێ، هەروەها تێکەڵەڕێژکردنی رێگەی گوندەکانی (نورەی خوارو، سەوزکە، دارتو، ناو گوندی قەرەتامۆر) بە گوژمەی 520 ملیۆن دینار بە ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگەوبان جێ بەجێ دەکرێت.
“ساڵی رابردووش زیاتر لە 30 پرۆژەی رێگەوبان لە سنووری چەمچەماڵ جێبەجێکراوە و بەشێکیشیان بەردەوامن بە گوژمەی پێنچ ملیار دینار، ئەمساڵیش لەبەرنامەدایە ژمارەیەک پرۆژەی رێگەوبان لە سنورەکە جێبەجێ بکرێت”.