گرافیک؛ 964+
بێ ئاوییه و بڕیاری لیژنه‌ى باڵایه
کەرکوک چاندنى به‌روبومى هاوینه‌ى به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى كه‌ركوك سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه رێگه نه‌درێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مساڵ جوتیاران به‌روبومى هاوینه بچێنن ئه‌ویش به‌هۆى كهمئاوى و وشكه‌ساڵییه كه رووى له عێراق كردووه.
به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ى كشتو‌كاڵى پارێزگاى كه‌ركوك، كه پشتى بهبڕیارێكى لیژنه‌ى باڵاى ئاوى عێراق به‌ستووه چاندنى به‌روبومى هاوینه‌ى له سنوورى پارێزگاكه‌ى قه‌ده‌غه‌كردووه، ئه‌ویش به‌هۆى پێویستى ئاوى خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتیان.
داوا له ته‌واوى به و هۆبه‌كانى كشتو‌كاڵى كه‌ركوك كراوه، چاوكراوه‌بن بۆ چاودێریكردنى جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره و رێكارى پێویستى بۆ بگرنه به‌ر.
ئه‌م نووسراوه‌ى كشتو‌كاڵى كه‌ركوك جگه له پارێزگار و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، وێنه‌ى بۆ ته‌واوى لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه‌ش ناردووه بۆ گرتنه‌به‌رى كارى پێویست.