9ـى ئەم مانگە دوا وادەیە

بۆ بوون بە کارمەندى کۆمیسیۆن لە رۆژى دەنگدان

964+

وریا فەتاح

لیژنەی ناوەندیی دامەزراندنی فەرمانبەرانی دەنگدان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایدەگەیەنێت 9ـى ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ بوون بە کارمەندى کۆمیسیۆن لە رۆژى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، خوازیاران دەتوانن لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئەلیکترۆنییەوە داواکاری پێشکەش بکەن، کە پڕۆسەکە بەم شێوەیەیە:

1.  سەردانکردنی لینکی ئەلیکترۆنی: https://pcemp.ihec.iq

2.  پڕکردنەوەی فۆڕم: پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکارییەکە بە شێوەیەکی ئۆنلاین و دڵنیابوونەوە لە راستیی هەموو زانیارییەکان.

3.  چاپکردنی فۆڕم: دوای تەواوکردنی فۆڕمەکە، پێویستە کۆپییەکی کاغەزى لێ بگیرێتەوە.

4.  رادەستکردنی فۆڕم: کۆپییە چاپکراوەکە دەبێت رادەستی نزیکترین بنکەی تۆمارکردنی سەر بە شوێنی نیشتەجێبوونی داواکار بکرێت.

جەختیش دەکاتەوە کە رۆژى چوارشەممە 9.7.2025، دواوادەى پڕکرجنەوەى فۆڕمەکەیە.

بڕیارە 11.11.2025، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران لە عێراق ئەنجام بدریت.

کۆمیسیۆن: وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکان درێژ ناکەینەو...

کۆمیسیۆن: وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکان درێژ ناکەینەوە